ڤیتۆڵ گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی نەوت پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٧٠-٨٠ $ بێت

2024-11-08 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤیتۆڵ پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٧٠-٨٠ دۆلار بێت، هەروەها ئاماژە بە نادڵنیایی لە دابینکردنی نەوت دەکات.
▪️ڕوسیل هاردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤیتۆڵ کە گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی تایبەتی نەوتە لە جیهاندا رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە، هاوشێوەی ئاستی ساڵی ٢٠٢٤، لەکاتێکدا مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان نادڵنیایی لەسەر دابینکردن دروست دەکەن.
نرخی نەوتی جیهانی بەهۆی ترسی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپێک+ لەساڵی ٢٠٢٥ دا و لاوازبوونی گەشەی خواست لەسەر نەوت لە چین، سەرباری مەترسیی پچڕانی دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کۆت و بەند بووە.
هاردی لە لوتکەی کاڵاکانی ئاسیای فاینانشیاڵ تایمز وتی: “هەندێک نیگەرانی هەیە سەبارەت بە هاوسەنگی بازاڕ بۆ ساڵی 2025 و ئەوەش ئەوەیە کە ئەمڕۆ بازاڕ بەڕێوە دبات.” ئاماژەی بەوەشکرد، گرژیی جیۆپۆلەتیکی زۆر هەیە، جگە لەوەی ڕوونی نییە سەبارەت بە هەناردەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها هەناردەکردنی ئێران و ڤەنزوێلا لە سەردەمی سەرۆکایەتی نوێی ترەمپ لە ئەمریکا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆیە پێموایە زۆر زووە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئەنجامەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیادەڕۆیی لە دابینکردنی بازاڕدا دەبێت.
پێشبینی دەکرێت هاوردەکردنی گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا کاریگەری لەسەر دروستببێت ئەگەر دۆناڵد ترەمپ دوای گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی یەکدا جێبەجێکردنی سزاکانی سەر تاران توندتر بکاتەوە.
جانێت کۆنگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێنگلی پترۆکیمیایی ئینتەرناشناڵ کە بنکەکەی لە سەنگافورەیە، ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی یەدەگ لە جیهاندا لە ڕۆژێکدا 4 ملیۆن بەرمیلە، ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی نەوت کەمدەکاتەوە.
بەڵکو پێشبینی دەکات گەشەی خواست لەسەر سووتەمەنی لە چین و هیندستان کە دووەم و سێیەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتن لە جیهاندا، لە ساڵی ٢٠٢٥دا نرخی نەوتی جیهانی بەرزبکاتەوە.
کۆنگ کە باڵی بازرگانی کۆمپانیای پترۆکیمیایی هێنگلی چینی بەڕێوەدەبات، ئاماژەی بەوەشکرد، خواست لەسەر ئاستی جیهان لاوازە بۆ سووتەمەنی و سنووردارکردنی هەناردەکردن ڕێژەی بەکارهێنانی پاڵاوگەی چینی بۆ کەمتر لە 80% کەمکردووەتەوە، کە بەپێی ستانداردەکانی پیشەسازی “زۆر نزمە”.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە پێناچێت لە ماوەیەکی نزیکدا پەراوێزی پاڵاوتن لە چین باش ببێت.
هاردی لە کۆمپانیای ڤیتۆڵ پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٢٥دا خواست لەسەر نەوت لە چین بە ڕێژەی ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات، وتی: ئەم گەشەکردنە بەو شێوەیە بەهێز نییە کە لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا هەبووە کە لە کاریگەرییەکانی پەنای کردۆنا دەردەچوو” زیادتر دەڵێت “گەشەی چین لە ساڵی ٢٠٢٥دا مامناوەند تر دەبێت لە دوو ساڵی پێشوو.”