ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
وەزیری نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبونەوە
وەزیری نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبونەوە
2024-11-13
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکات بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی ، کە لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆکی حکومەتە بۆ کاروباری وزە، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران عەتوان ئەلعەتوانی و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان، ڕادەستکردنی بەرهەم، و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی جەیهانەوە ئەنجامدرا.
وەزیری نەوت جەختی کردەوە لە پەرۆشی وەزارەت بۆ هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی پیشەسازی نەوت و گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتەکەدا.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسە هاوبەشەکانی پەیوەست بە وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی بەتایبەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بە ئاماژەدان بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بەپێی ڕێژەی بەرهەمهێنانی پێویست بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، بەو پێیەی دەسەڵاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، داهاتی ئەو بڕە هەناردەکراوانە دەخرێتە سەر حسابێکی تایبەت، چەند بڕە پارەیەكی لێدەبڕدرێت بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بەرهەم هاتووە، ئەو بڕە پارەیە وەكو پێشینە بە كۆمپانیاكان دەدرێت.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 60 ڕۆژدا لایەنێکی راوێژکاری دادەمەزرێنرێت، ڕاوێژکارەکەش دەبێت لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و دارایی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم قبوڵکراوبێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی ئەوڕێکەوتنەی کە لەگەڵ تیمە ڕاوێژکارەکە واژۆ دەکرێت، بڕی نەوتی خاوی کە لە هەرێمدا بەرهەم دەهێنرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دووبارە حیساب دەکرێتەوە، و ئەو داهاتەشی کە دەمێنێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ بودجەی حکومەتی فیدراڵی.
عەتوان ئەلعەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەیان لە وەزارەتی نەوت دەرفەتێکی باشە، چونکە وەزارەت گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ لیژنەی دارایی بەو پێیەی سەرچاوەی سەرەکییە بۆ دابینکردنی دارایی بودجەی فیدراڵی.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پێویستە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بگونجێندرێت لەگەڵ دەستوردا، بە لەبەرچاوگرتنی گرێبەستەکانی هەرێم بەوەی گرێبەستی (هاوبەشکردن لە بەرهەمهێنان)ە نەک گرێبەستی (هاوبەشکردنی قازانج)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خواستێک لەلایەن هەردوو لاوە هەیە بۆ هەموارکردنەوە و گونجاندنی ئەم گرێبەستانە.
ئەلعەتوانی ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئەوکاتەی گرێبەستەکان بە شێوەیەکی یاسایی دەگونجێندرێن، دەبێت قۆناغێکی راگوزەر هەبێت کە هەمووان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕاستەوخۆ نەوت لە هەرێمەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت”، ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ گونجاندنی دۆخەکە و گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵی و سامانە سروشتییەکانی هەرێم، و ڕێککەوتن لەسەر ڕاوێژکارێک بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی خاو.
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە بەرواری ٥ی تشرینی دووەم پێشنیارێکی پەسەند کرد بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ ساڵی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣) بەپێی پێشنیارەکە بەغداد رازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار زیاد بکات تاوەکو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە،
بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێم دەستنیشانی دەکات ، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە.
كۆبوونەوەی وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بەغداد هاوكاتە لەگەڵ سەردانی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان كە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە بە بۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن