ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو
حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو
2025-01-23
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
ب
ەپێی نووسراوێک کە بەرواری ٢٠٢٥/٠١/٢١ ی لەسەرە و لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزاکراوە، تیایدا هاتووە کە “حکومەت پاڵپشتی ئەو هەموارکردنەوەیەی پێشنیار کراوە ناکات، چونکە داهاتی گەنجینەی گشتی کەم دەکاتەوە”.
هەمان رۆژ کە نووسراوەکە کراوە بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی بەپێی یەکەم خاڵی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار بوو دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بوجەبکرێت. بەڵام وادیارە بەهۆی ئەونوسراوەوە لە بەرنامەی کار دەرهێنرا. ئەمە جاری دووەمە کە ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دەردەهێنرێت.
هەمواری یاساکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو، پاشان نێردرا بۆ پەرلەمان. لەوێش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا. دووجار خرایە بەرنامەی کارەوە بۆ دەنگدان بەڵام لە بەرنامەی کار دەهێنێنرا. ئەوسا دەوترا چەند پەرلەمانتارێکی شیعە دژی بوون ، ئێستا دەرکەوت کە حکومەت لەگەڵی نییەو پەشیمان بووەتەوە لێێ.
بەمەش جارێکی تر بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە دەچێتەوە چوار گۆشەی یەکەم.
هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرواری ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ دا وەستا، دوای بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس کە دادگاکە لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی حکومەتی تورکیا بڕیاری دا
.
کێشەی سەرەکیش بۆەستپێکرنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەوە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمە، کە پەیوەستە بە جۆری گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان.
چە ندین جار لەماوەی ٢١ مانگی رابوردودا هەواڵی نزیکی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاو کراوەتەوە لە لایەن بەرپرسانی هەولێر و بەغداوە، بەڵام زوو زوو بەڵێن و رێکەوتەکان شکست دەهێنێت.
دەقی نووسراوەکەی نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران بەکوردی بەم شێوەیە:
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،
بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،
بەڕێزان، ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی نوێنەران
سڵاوێکی گەرم
سەبارەت بە بۆچوونی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بەو هەموارکردنەی کە ئەنجومەنی بەڕێزتان پێشنیاری کردووە سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023 – 2024 – 2025) ژمارە (13) لە ساڵی ٢٠٢٣
ئێمە دەمانەوێت ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە
:
حکومەتی فیدراڵی پاڵپشتی ئەو هەموارکردنەوە پێشنیار کراوە ناکات، چونکە داهاتی گەنجینەی گشتی کەم دەکاتەوە بە بەراورد بە دەقی حکومەت و ناکۆکی هەیە لەگەڵ ئەوەی کە لە ناوچەکانی تری عێراقدا جێبەجێ دەکرێت بەپێی یاسای کارای بەڕێوەبردنی دارایی، و لەگەڵ ئەوەشدا ناگونجێت لەگەڵ میکانیزمەکانی فرۆشتنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای (سۆمۆ)ەوە، کە داهاتی فرۆشتن بە تەواوی وەکو کرێدیتی بەڵگەنامەیی وەردەگرێت و دەیخاتە سەر حسابی داهاتی نەوت و غازی وەزارەتی دارایی.
بەپێی ئەو دەقە حکومییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە خراوەتەڕوو:
دەقی یاسای بودجەی گشتی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 کە لە (مادەی) 12/دووەم/ئە) کارپێکراو، کە لە دەقی حکومەتدا هەموار نەکراوەتەوە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوەیە ) دەبێت بە هەمان میکانیزمی کۆمپانیاکان و نرخە فەرمییەکانی کە لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، و هەموو داهاتەکانی فرۆشتنی نەوت بەبێ هیچ لێبڕینێک وەک داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی گشتی تۆمار دەکرێن. هەروەها ئەمەش ئەوەیە کە مادەی (١٣/یەکەم/ئە) دیاری کراوە.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، بە تەواوەتی جیا لە داهاتەکان دەدرێت و بەپێی میکانیزمێکی دیکە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە داهاتەکان بکەوێت.
پوختە
،
هەموو داهاتەکان بەپێی میکانیزمەکانی سۆمۆ دەگەنە گەنجینەی گشتی. پاشان تێچوونەکان لە خەزێنەی گشتی لە ڕێگەی میکانیزمێکی جیاوازەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
بەپێی هەمواری پێشنیارکراوی:
داهاتەکان بە تەواوی ڕادەست ناکرێن، بەڵکو تێچووی بەرهەمهێنان پێش رادەستکردن لێی دەبڕدرێت. ئەم میکانیزمە لەگەڵ چوارچێوەی کارکردنی سۆمۆدا ناگونجێت، و گەرەنتی هاتنی داهاتەکان ناکات بەبێ لێبڕینی زیاتر، یان بەپێی خەمڵاندنی تێچووی بەرهەمهێنان کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەری ڕێکنەکەوتوون. ئەم زیادکردنە پێشنیارکراوە پێشێلی دەقی مادەی (١٣/یەکەم/ئە) دەکات هەروەها کاریگەری مادەی (١٢) دووەم/ئەی یاسای بودجە سنووردار دەکات، کە ماددەیەکی گرنگن کە حکومەتی فیدراڵی پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی وەک خۆیان بمێننەوە.
ئەنجام:
حکومەتی فیدراڵی پشتگیری لە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکە ناکات، چونکە پشکی گەنجینە کەمدەکاتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی حکومەتی فیدراڵی دەبێت، هەروەها پێچەوانەی ئەو رێوشوێنامەوەیە کە لە ناوچەکانی تری عێراق و میکانیزمەکانی کۆمپانیای سۆمۆدا جێبەجێکراون.
ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری زیادکردنی هەموارکردنەوەیەک بدات، باشتر وایە دەقەکە… “بەپێی بڕگەی (ئە و ب)ی ئەم بڕگەیە بێت، و داهاتی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان و غاز، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تەواوی وەک داهاتی کۆتایی دەدرێت بە گەنجینەی گشتی بەبێ هیچ لێبڕینێک بەپێی ئەو چوارچێوەیانەی کە لە ناوچەکانی تری عێراق پەسەندکراون و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموار کراو، بەشێوەیەک تێچووی خەمڵێنراوی دادپەروەرانە حیسابی بۆ بکرێت…”
تکایە لە کاتی پەسەندکردنی هەموارکردنەکەدا پێداچوونەوە و ڕەچاوی ئەو شتانە بکەن کە لە سەرەوە باسکراون…
لەگەڵ پێزانین.
2
احمد عبدالزهرە الفتلاوی
نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران
21/1/202
5
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن