کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیە بەمەرج دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە

2025-02-23 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەکەیان ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بکەنەوە، بەڵام بەمەرجێک، رێککەوتنێک بکرێت، کە گرێبەستی کارکردنی ئەوان لەبەرچاو بگیرێت پێدانی و شایستەکانیان مسۆگەربکات و دەستوەردانی سیاسی نەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (23ـی شوباتی 2025) کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) کە لە  کە ئەندامانی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەن و وەبەرهێنان لە بواری نەوتی گازی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رایگەیاند
وەک چەندین جار ئاماژەمان پێدا، کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور ئامادەن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکەنەوە، هەرکاتێک ڕێککەوتنێک کرا کە بارودۆخی گرێبەستی و بازرگانی و ئابووریی ئێستای کۆمپانیا ئەندامەکانمان بپارێزێت.
کۆمەڵەکە لە راگەیاندنەکەیدا دەڵێت “ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی نووسراوی فرۆشتن و بارکردن بکەین کە شەفافیەت لە پارەدان و دڵنیایی بەبێ دەستوەردانی سیاسی مسۆگەر دەکات.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور پابەندن بە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی خێرا و قازانجی هەردوولا. ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە ٢٢ی شوباتدا ڕایگەیاندبوو کە خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە بەشدار دەبێت لە “…بەهێزکردنی ئابووری عێراق و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی”. ئاییکۆر وادەڵێت.