ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
کۆمپانیا نەوتییەکان: تا ڕیکەوتنمان لەگەڵ نەکرێت رازی نین هەناردە دەست پێبکەینەوە
کۆمپانیا نەوتییەکان: تا ڕیکەوتنمان لەگەڵ نەکرێت رازی نین هەناردە دەست پێبکەینەوە
2025-02-28
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لەچەند کاتژمێری ئایندەدا هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتوە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت
APIKUR
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردن بکەنەوە کاتێک ڕێککەوتنی فەرمی دەکرێت کە گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانی هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو دەکات بەپێی مەرجە یاسایی و بازرگانییەکانی ئێستایان. بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک بە کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR لەم بارەیەوە نەکراوە”.
دەقی ڕاگەنەندراوەکی کۆمەڵەی پیشەسازی کوردستان:
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان
ئاپیکور دەستخۆشی بۆ پاڵپشتی وەزیرت دەرەوە ڕوبیۆدەکات، پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی سودان دەکات بۆ کردنەوەی “لاپەڕەی نوێ”
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR) دەستخۆشی لە هەوڵەکانی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، لەنێویاندا لە میانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 25ی شوباتی 2025. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەو بانگەوازە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی بەخێرایی کردنەوەی هێڵی بۆری عێراق-تورکیە، هەروەها پابەندبوون بە مەرجە گرێبەستییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.
داخستنی ئەم بۆرییە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣وە، هەرێمی کوردستانی لە دەرچەیەکی گرنگ بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بێبەش کردووە، کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی ئەمریکا دروستکردووە، نادڵنیایی بازاڕی دروستکردووە، هەروەها هەڕەشە لە سەقامگیری ئابووری و ئەمنی لە ناوچەکەدا کردووە. کۆی گشتی زیانەکانی داهاتی کۆمپانیاکانی کوردستان، عێراق و کۆمپانیای ئەپیکور تا ئێستا گەیشتووەتە 27 ملیار دۆلار و هێشتا ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە
ئاپیکور هەروەها پێشوازی لە لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە میانی کۆڕبەندی هەولێر لە 26ی شوباتی 2025، کە تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتەکەی ئێستا هەوڵدەدات “لاپەڕەیەکی نوێ” لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
ئەو لێدوانانە دوای زنجیرەیەک لێدوانی بەرپرسانی باڵای بەغدا و هەولێر دێت، کە ئاماژەیان بەوەکردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی هەناردەکردن نزیکە.
وەک چەندین جار باسکراوە، کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردن بکەنەوە کاتێک ڕێککەوتنی فەرمی دەکرێت کە گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانی هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو دەکات بەپێی مەرجە یاسایی و بازرگانییەکانی ئێستایان. بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک بە کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR لەم بارەیەوە نەکراوە.
دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی عێراق لەم دواییانەدا ڕەوایەتی یاسایی گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیاکانی ئەپیکور و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پشتڕاستکردەوە. ئەم بڕیارە لەگەڵ پەسەندکردنی هەموارکردنێکی گەورە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ی عێراق، چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسی دەخاتە ڕوو کە لە چوارچێوەیدا دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن