گرێبەستی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور (NOC) و کۆمپانیای غازی باکوور (NGC) و بی پی bp بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دووبارە گەشەپێدانی کێڵگەکان، کە کەرتی نەوت و گاز و کارەبا و ئاو دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری وەبەرهێنان لە گەڕان و پشکنین Exploration .
ڕێککەوتنی کۆتایی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، و مورای ئۆچینکلۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بی پیbp، لەگەڵ نادر زەکی، سەرۆکیڵ بی پی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و زەید ئەلیاسیری، سەرۆکی بی پی عێراق واژۆ کرا.