
کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
2025-04-27
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنانەی پێویستن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ، لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیاوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان کە ئەمڕۆ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە ذەڵێت، هیچ ڕێکەتنێک لە گەڵ حکومەتی عێراق نەکراوە بۆ دەستپێکرنەوەی هەناردەی نەوت و تائێستا لە سەر شایستەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرزەکان و کاری کۆمپانیای ڕاوێژکاری نێودوەوڵەتی لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک.
لە ڕاگەیاندرەوەکەدا کۆمەڵەکە دەڵێت هەر رێککەوتنێک بۆ پێدان پارەی کۆمپانیاکان دەبێت شێوازی کاری راوێژکاری نێودەوڵەتی بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لەخۆ بگرێت.
هەروەها ئەپیکور دەڵێت :سەبارەت بە پێشنیازی ئەپیکور بۆ دڵنیایی لە پێدانی پارەی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا، هەردوو حکومەتی فێدراڵ و هەرێمی کوردستان نیازی خۆیان بۆ رەچاوکردنی بژاردەکان نیشانداوە. سەرەڕای ئەمەش، هیچ گفتوگۆیەکی جەوهەری رێکخستنەکانی تایبەت بە دڵنیاییدان لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان نەبووە. هیچ بەرەوپێشچوونێکیش لە پرسی پێدانی قەرزی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش نییە.
دەقی ڕاگەیەنداراوەکەی ئەپیکور:
ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنانەی پێویستن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ، لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق
نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی بواری نەوت بەشدارییان لە کۆبوونەوەی 20 نیسان کرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت. لە ڕێگەی بۆری نەونی عێراق- تورکیا بەداخەوە لەکۆبوونەوەکە نەگەیشتین بە رێککەوتن.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەونی عێراق- تورکیا دەستپێبکەنەوە، لەکاتێکدا رێککەوتنێک بکرێت و دڵنیایی لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بدات، بەگوێرەی مەرجەکانی گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت،هەروەها تەواوی ئەو قەرزەش بدرێتەوە کۆمپانیاکان.
ئەپیکور پێویستی حکومەت بۆ دڵنیایی دان لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق دووپاتدەکاتەوە تێبینی ئەوەشمان کردووە، گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بواری نەوت لەلایەن عێراقەوە بە یاسانی و رەوا دانیان پێدانراوە.بەم شێوەیەش، هەر رێککەوتنێک بۆ پێدان پارەی کۆمپانیاکان دەبێت شێوازی کاری راوێژکاری نێودەوڵەتی بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لەخۆ بگرێت.
جێی ئاماژەیە، چەندین پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە- لەلایەن کپمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بەشێوەیەکی گشتی و تایبەت بۆ حکوموتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە. پێشنیاز و ڕاسپاردەکان بریتی بوون لە لە پێشنیازی شێوازی کارکرنی راوێژکاری نێودەوڵەتی، کە چوونیەکە لەگەڵ یاسای بەدجەی عێراق و گرێبەستەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت. لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا ئەم پێشنیازانە پەسەند نەکراوە.
سەبارەت بە پێشنیازی ئەپیکور بۆ دڵنیایی لە پێدانی پارەی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا، هەردوو حکومەتی فێدراڵ و هەرێمی کوردستان نیازی خۆیان بۆ رەچاوکردنی بژاردەکان نیشانداوە. سەرەڕای ئەمەش، هیچ گفتوگۆیەکی جەوهەری رێکخستنەکانی تایبەت بە دڵنیاییدان لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان نەبووە. هیچ بەرەوپێشچوونێکیش لە پرسی پێدانی قەرزی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش نییە.
حکومەتی عێراق بەردەوام چەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ و هەماهەنگییەکان بەم ئاراستەیە سنوردار و بێ بەرهەم بوون. ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، سوودی هاوبەشی هەبێت.
مایڵز کاگنیز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور چەندینجار چارەسەریان بۆ پرسەکە پێشنیازکردووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق و هاوتەریب لەگەڵ گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، کە لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە ڕەواو یاساین” لە نەبوونی بەروەوپێشچون نیگەران و پەشیمانین ، هەرچونێک بێت، ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا بەردەوام دەبین.”


