ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان
وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان
2025-06-05
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
بەغداد – ٥ی حوزەیران ٢٠٢٥
وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا جەختی کردە سەر پێویستی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستوور، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان و بە تایبەتی یاسای بودجەی گشتی.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەڵێت: بەردەوامی شکستهێنان لە ڕادەستکردنی نەوت زیانی دارایی بەرچاو بە عێراق دەگەیەنێت و ناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق و پابەندبوونە نەوتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە.
لە کۆتاییداشدا ، وەزارەت دەڵێت کە بەدواداچوون دەکات بۆ زانیارییەکان دەربارەی قاچاخی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی عێراق، وەزارەت حکومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕووی یاساییەوە بە بەرپرسیار دەزانێت لەو بارەیەوە و دەڵێت “مافی خۆیەتی بەردەوام بێت لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان لەو بارەیەوە.”
دەقی بەیاننامە:
وەزارەتی نەوت جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات بۆ هەناردەکردن و داهاتەکانی بۆ خەزێنەی گشتی. پێشتر وەزارەت نوسراوی فەرمی و وەفدی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی ناردووە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، بێ سوود بوو.
وەزارەتەکە جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنی ڕادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو، کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچووە، هەروەها لەسەر پێویستی خۆنەدینەوەی حکومەتی هەرێم لە پابەندبوونەکانی.
بەردەوامی شکستهێنان لە ڕادەستکردنی نەوت زیانی دارایی بەرچاو بە عێراق دەگەیەنێت و ناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق و پابەندبوونە نەوتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە. پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە دەستور و یاساکە بووەتە هۆی ئەوەی دوو جار زیان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و خەزێنەی گشتی بگات:
یەکەمیان ڕادەست نەکردن و هەناردەنەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و سودمەند نەبوون لە داهاتەکانی. زیانی دووەمیش ئەوە بوو کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ناچار بوو بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تری دەرەوەی هەرێم کەم بکاتەوە بۆ پابەندبوون بە پشکی ئۆپیک،چونکە ئەو کێڵگانەی کە دەکەونە ناو هەرێمەوە وەک بەشێک لە پشکی عێراق هەژمار دەکرێت، بەبێ گوێدانە ئەو پێشێلکاریانەی کە ئاماژەیان پێکراوە.
وەزارەتەکە بەدواداچوون بۆ ئەو زانیاریانە دەکات کە ئاماژە بە بەردەوامی قاچاخی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن. وەزارەت حکومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕووی یاساییەوە بە بەرپرسیار دەزانێت لەو بارەیەوە و مافی خۆیەتی بەردەوام بێت لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان لەو بارەیەوە.
وەزارەتی نەوت
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن