دەقی رێككەوتنەكەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە نەوت و موچە

2025-07-17 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
  1. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی نائاسایی خۆیدا، دەقی رێككەوتنی نوێی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان لەبارەی هەناردەی نەوت، داهاتی نەوتی و نانەوتی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندكرد.
دەقی رێككەوتنەكە بەمشێوەیەیە:
بڕیارنامەکانی دانیشتنی بەپەلەی کابینەی حکومەت کە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بەم شێوەیە:
یەکەم: فایلی رادەستکردنی نەوت:
1- حکومەتی هەرێم دەستبەجێ دەست دەکات بە گەیاندنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بۆ کۆمپانیای  بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) بۆ مەبەستی هەناردەکردن. وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک کە بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی بودجە وەریدەگرێت، پێشینەیەکی ١٦ دۆلار (بە شێوەی ماددی یان کاش) دەداتە حکومەتی هەرێم، بەمەرجێک بڕی وەرگیراو کەمتر نەبێت لە ٢٣٠ هەزار بەرمیلی ئێستا لە ڕۆژێکدا، کە هەر زیادبوونێکی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشی پێوانە و قەبارەدانانەوە بۆی زیاد دەکرێت. لە ئەگەری وەستانی هەناردەکردن بە هەر هۆکارێک، ئەوا تەواوی ئەو بڕە دەگەیەنرێتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.
2- ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت، بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات. داهاتی فرۆشتنی وەرگیراوەکانی نەوت (بەرهەمە نەوتییەکان) دوای لێبڕینی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پاڵاوتنی دەگوازرێتەوە بۆ گەنجینەی فیدراڵی. لە ئەگەری ئەوەی هەرێم پێویستی بەو جۆرە دابینکردنانە هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بڕی بەرهەمە نەوتییەکان  بۆ هەرێم دابین بکات، کە لە بەرهەمی پاڵاوتنی ١٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا زیاتر نەبێت. لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان بە مەبەستی تەرخانکردن هەڵدەسەنگێنن. لیژنەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی دەکات بۆ بڕیاردان.
دووەم: داهاتی نا نەوتی:
١- حکومەتی هەرێم هەڵدەستێ پێدانی بڕی (١٢٠) ملیار دینار وەکو گوژمەی  سەرەتایی مەزەندەکراو بە بڕی 120) وەک پشکی گەنجینەی دەوڵەت لە داهاتە نانەوتییەکان بۆ مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات. ئەم بڕە پارەیە دوای تەواوبوونی وردبینییەکە بەپێی بڕگەی (٢)ی خوارەوە یەکلایی دەکرێتەوە.
٢- گروپێکی کارکردن لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دەستەی باڵای وردبینی فیدراڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی هەرێم، بۆ پۆلێنکردن و وردبینیکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێیان پێکدەهێنرێت، لە مانگی ئایاری 2025ەوە دەستپێدەکات، ئەمەش بەهای ڕێژەی داهاتی نانەوتی لەبەرچاو دەگیرێت بەپێی پێوەرەکانی پێداچونەوە (موازین المراجعة) کە لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئاماژەی پێکراوە، لە بەرواری کاریگەری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی. تیمەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی دەکات بۆ پێداچوونەوە.
٣- لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم پێکدەهێنرێت بۆ تەواوکردنی “تەوتین” کردنی  مووچە لە هەرێم، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی. ئەم لیژنەیە لە ماوەی سێ مانگ زیاتر نەبێت ئەرکی خۆی تەواو دەکات. پارەدان لە کۆتایی ئەم ماوەیەدا تەنها بۆ مووچەی “تەوتین” کراو دەبێت.
٤- تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پێکدەهێنرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان، بۆ دیاریکردنی بڕی زیادە خەرجییەکانی هەرێم و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025، تیمەکە ڕاپۆرتەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی دەکات لە ماوەی زۆرترین ماوەی دوو هەفتەدا.
٥- وه زاره تی دارایی وه زاره تی دارایی ده ست به خەرجکردنی موچەی فەمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار ده کات وه ک سەرەتای جێبه جێکردنی ڕێککەوتننامەکه ، دوای ئه وه ی وه زاره تی نه وتی فیدراڵی/سۆمۆ ڕه زامه ندی دەدات به وه زاره تی نه وتی فیدراڵی که له بڕگه ی یەکدا ئاماژەی پێکراوه (له ئێستادا 230 هه زار به ڕمیل له ڕۆژێکدا) له به نده ڕی جه یهان، به پێی یاسا.
٦- ئەو ماوانەی کە لەم بڕیارەدا ئاماژەیان پێکراوە لە بەرواری پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەست پێدەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت
١٧ی تەمموزی ٢٠٢٥