راپۆرتێکی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا EIA پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٦٠ دۆلار دەکات

2025-08-13 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

📉 ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات لە ماوەی چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٥دا تێکڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٦٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزێت، کە نزمترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە. هەروەها دامەزراوەکە ئاماژەی بە ئەگەری گەیشتن بە نزیکەی ٥٠ دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٦دا کردووە، بە بەراورد بە نرخی ئێستا کە نزیکەی ٦٦ دۆلارە.

📊 ڕاپۆرتەکە هۆکاری ئەم دابەزینەی گەڕاندووەتەوە بۆ گەشەی دابینکردنی نەوتی خاو لە جیهاندا کە لە گەشەی خواست زیاترە، کە بووەتە هۆی زیادبوونی نەوتی کۆگاکان. ستیڤ نالی، بەڕێوەبەری EIA بە وەکالەت، بازاڕەکەی بە “نادڵنیا” وەسفکرد، هۆشداریدا لەوەی زیادبوونی نەوتی کۆگاکان دەتوانێت نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

📊راپۆرتەکەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا  EIA پێشبینی دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لەمساڵدا بگاتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی و 13.41 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2026 دابەزێت بەهۆی دابەزینی نرخەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەم دابەزینە ببێتە هۆی دابەزینی نرخی بەنزین و گازۆیل لە بازاڕەکانی ئەمریکادا.