راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت

2025-09-24 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راگەیێندراوێکی سەبارەت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەواوی پابەندییەکانی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت جێبەجێکردووە، “تەنیا یەک کۆمپانیای بیانی ماوە رێککەوتنە سێقۆڵییەکە واژۆ بکات.”
بەپێی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، واژۆ بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کراوە، “جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاوەكو ئێستا ئەو رێککەوتنەی واژۆ نەکردووە کە کاریگەریی نییە لەسەر رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان، کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.”
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە  سرووشتییەکان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆو بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و  کۆمپانیاکان لە (23)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.