شاماران ڕێککەوتنەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا ڕادەگەیەنێت

2025-09-25 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین-Roonbeen

رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥  کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم  ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی کاتی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و چەندین کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی، لەوانەش شاماران ئەنجامدراوە. بڕیارە ئەم ڕێککەوتنانە بتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێبکاتەوە.

گارێت سۆدن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاند؛ “ئێمە پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین و سوپاسی هاوبەشی کارگێڕیمان، HKN Energy، دەکەین بۆ سەرکردایەتی دانوستانەکان.

هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بۆرییەوە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی داهاتووی هەردوو هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵی پێویستە. پێمان وایە ئەم ڕێککەوتنانە سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت و ڕێگە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان دەدات بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە هەرێم لە هەمان کاتدا بەها دەدات بە گرێبەستی  نەوتی بەرهەمهێنراو “.

ڕێککەوتنەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لەسەر بنەمای هەمواری یاسای بودجەی عێراق لە شوباتی ٢٠٢٥ و دانپێدانانی عێراق بە گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنانی هەرێم (PSCs)ە. لە یاسای بودجەدا ماوەی سەرەتایی نزیکەی سێ مانگ دیاری کراوە کە لەو ماوەیەدا کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بە بڕی ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبوو دەکرێنەوە، بەمەش دەرئەنجامە ئابوورییەکانی هاوشێوەی فرۆشتنی نەوتی ناوخۆیی ئێستا لە ناوخۆی هەرێم بەدەستدەهێنرێت. دواتر پاکتاو دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوی گرێبەستی هاوبەشی کردن لە بەرخەم PSC بگونجێت دوای پێداچوونەوە بە فاتورەکانی کۆمپانیاکان و شایستە گرێبەستیەکان  لەلایەن ڕاوێژکاری پیشەسازییەوە .

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بە نرخی فەرمی نەوتی خاوی کەرکوک بەبازاڕ دەکات و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتیش بەشێوەی پاشەکشە( بأثر رجعي) لە فرۆشتنی پشکەکانیان لە جەیهان لە ڕێگەی ئەو بازرگانانەی ئەو کۆمپانیایانە دیاریکراون پارەیان پێدەدرێت.

هەروەها لە ڕێککەوتنەکاندا گفتوگۆی بەردەوامی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرزە دواکەوتووەکان لە فرۆشتنی نەوتی پێشووتر دیاریکراوە.

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی سەرسەنگ بە توانای تەواو نزیکەی مانگێک پێش وادەی خۆی دەستیپێکردەوە. لە ئێستادا کێڵگەی ئەتروش نزیکەی ٣٥ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا کێڵگەی سەرسەنگ زیاتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.

دەربارەی کۆمپانیای نەوتی شەماران.

شەمەران کۆمپانیایەکی سەربەخۆی نەوت و غازی کەنەدییە و گرنگی بە هەرێمی کوردستانی عێراق دەدات. کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ 50%ی پشکی کارکردنی لە كێڵگەی ئەتروش و 18% پشکی لە کێڵگەی سەرسەنگدا هەیە.