
بەشی حکومەت لە نەوتی ناوچەی گرێبەستی تاوکی هەناردە دەکرێت و پشکی کۆمپانیاکە بە کڕیارانی ناوخۆ دەفرۆشرێت
روونبين-Roonbeen
کۆمپانیا دی ئێن ئۆ DNO نە رویجی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی ناوچەی گرێبەستی تاوکێ دەڵێت: پشکی هەرێم لە نەوتی بەرهەم هاتوو دەدات بە حکومەتی هەرێم بۆ هەناردەکردن وە پشکی خۆشی بە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشێت و و کڕیارانیش لە ڕێی بۆرییەوە هەناردەی دەکەن.
کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی دی ئێن ئۆ DNO رایگەیاند ، ئەمڕۆ ڕێنمایی پێگەیشتووە بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا لە 27ی ئەیلولی 2025، ئەوەش دوای ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوت.
بەپێی ئەم ڕێکەوتنە، کۆمپانیای DNO پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتن لە مۆڵەتی تاوکێ کە لە ئێستادا بە تێکڕا 38 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئازاد دەکات بۆ هەناردەکردن. ئەو نەوتەی کە دەمێنێتەوە کە پێکهاتووە لە پشکی فرۆشتنی کۆمپەنیا بیانیەکان دەکات کە پێکهاتووە لە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO و گنێڵ ئەنێرجی ئینتەرناشناڵ Genel Energy International Limited کە لە ئێستادا تێکڕای 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەپێی گرێبەستە هەبووەکان بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی بە کڕیارە ناوخۆییەکان.
بیژەن ڕەحمانی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO ڕایگەیاند؛ “دی ئێن ئۆ دڵخۆشە بەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دەست پێدەکاتەوە و دەگاتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، ئێمە هەڵمانبژاردووە ڕاستەوخۆ بەشداری هەناردە نەکەین بۆ ئێستا و بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوتی خۆمان لەسەر بنەمای مانگانە، بە شێوەی نەختینەیی، بە نرخی سەرەتای سییەکان بۆ هەر بەرمیلێک”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئێمە ئاگادارین کە کڕیارەکانمان ڕێکخستنەکانی خۆیان کردووە بۆ ئەوەی ئەو نەوتەی لێمان دەکڕن بیخەنە ناو بۆری هەناردەکردنەوە، هەنگاوێکە ئێمە پێشوازی لێدەکەین چونکە پاڵپشتی گەورەی پڕۆژەی هەناردەکردن دەکات.
ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەشداربووەکانی نەوت واژۆ کراون لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتاییان دێت و پێشبینیش دەکرێت یەکەم پارەی هەر بەرمیلێک 14 دۆلار (دوای تێچووی گواستنەوە) لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا بدرێت. ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٦ بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی “مۆدێل و گرێبەستە بازرگانییەکان” لەلایەن ڕاوێژکارێکەوە کە لەلایەن بەغداوە ڕاسپێردراوە، دەستکاری دەکرێت.
بەڕێز ڕەحمانی وتی: “DNO لەم دواییانەدا بەرنامەیەکی بەرفراوانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخاپور دەستپێکرد بۆ گۆڕینی ئەو ئامێرانەی کە لە کاتی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی مانگی تەمموزدا زیانیان بەرکەوتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٦دا هەشت بیر هەڵدەکەنین، بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”
