کۆمپانیایەکی تری نەوت پێشوازی لە رێکەوتنە سێ قۆڵییەکە دەکات و دەڵێت شایستەکان دەخرێتە سەر حسابی ئیسکرۆ escrow لە بانکێکی نێودەوڵەتی

2025-09-26 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین- Roonbeen

دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا

کۆمپانیای گڵف کیستۆن ڕادەگەیەنێت بە خۆشحاڵییەوە  لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەی نەوتی نێودەوڵەتی (“IOCs”) کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق (“KRI”) کاردەکەن، ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان (“KRG”) و حکومەتی فیدراڵی عێراق (“FGI”) واژۆکردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کوردستانەوە دەستپێبکاتەوە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی بۆری لە کێڵگەی شێخان دەستپێبکاتەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت؛ ئەم ڕێککەوتنانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی لەگەڵ یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023-2025 دەگونجێت، هاوکات پارێزگاری لە پیرۆزی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنانی کوردستان (“PSCs”) دەکات.

لە بەشێکی تری راگەیاندنەکەیان هاتووە ؛ یاسای بودجە ماوەیەکی گواستنەوە دیاری دەکات، کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی سێ مانگ بێت، لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتی قەرەبوو دەکرێنەوە بۆ بەرهەمی هەناردەکراو بە دابینکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە. لە ئەنجامدا کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات ئەو نرخانەی کە لە فرۆشتنی کێڵگەی شێخانەوە بەدەست دێن لەم ماوەی ئینتقالیەدا ٣٠ دۆلار زیاتر بێت بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا بۆ فرۆشتنی ناوخۆیی ٢٧-٢٨ دۆلارە.

گۆڵف کیستۆن دەڵێت؛ دوابەدوای ئەمە، چاوەڕوان دەکرێت یەکلاییکردنەوەی تەواو بەپێی مافەکانی گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنان و نرخە نێودەوڵەتییەکان (بە دەستکاریکردن بۆ کوالیتی نەوتی خاو و تێچووی گواستنەوە) دوای پێداچوونەوە بە فاتورەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت  IOC و تێچووی گرێبەستەکان لەلایەن ڕاوێژکارێکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ لە ماوەی راگوزەردا ئەنجام بدرێت.

کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نەوتی خاو لە فیشخابووری کوردستانەوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا، هاوکات حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی کوردستان بە نرخی فرۆشتنی فەرمی تێکەڵەی کەرکوک دەخەنە بازاڕەوە. پارەدان بە کۆمپانیاکە و کۆمپانیاکانی تری  نەوت IOC  لە داهاتی فرۆشتنی پشکەکانی لە جەیهان لە ڕێگەی بازرگانێکی دیاریکراوەوە ئەنجام دەدرێت، کە داهاتی فرۆشتنەکە دەخاتە ئەژمێری ئیسکرو لە بانکێکی نێودەوڵەتی پێش ئەوەی پارەکە بەسەرکۆمپانیاکاندا IOC دابەش بکات.

لە ماوەی گواستنەوەکەدا کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە میکانیزمی پارەدان بۆ باڵانسی نەدراو (قەرزەکان) بۆ ماوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا مانگی ئازاری ٢٠٢٣، ئەمەش لە چوارچێوەی دانوستانە بەرفراوانەکانی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکانی دیکەی پەیوەست بە کێڵگەی شێخان.

جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گالف کیستۆن ڕایگەیاند؛ “دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا، دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ کۆمپانیای  گۆڵفکیستۆن، کوردستان، و عێراق، پێشبینیش دەکرێت دەرفەتی بەرچاو بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بکاتەوە.

هەروەها وتی “گەڕانەوە بۆ نرخی فرۆشتنی نێودەوڵەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە جوڵەی پارەی کۆمپانیاکەدا دەبێت، هاوکات پێمان وایە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی واژۆ کراون، هاوشانی گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنان، بەشدار دەبن لە دروستکردنی ژینگەیەکی قازانج بەخش، درێژخایەنی وەبەرهێنان لە یەدەگی نەوت و غازی کوردستان، کە کێڵگەی شێخان بەشێکی بەرچاوە لەو بڕیارە سەرکەوتووە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی داهاتووین، بە بەردەوامی گرنگیدانمان بە دروستکردنی بەها بۆ خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای گالف کیستۆن.