ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
میکانیزمی پارەدان بۆ نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی هێڵی بۆری عێراق-تورکیاوە
میکانیزمی پارەدان بۆ نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی هێڵی بۆری عێراق-تورکیاوە
2025-10-01
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور APIKUR کە لە ٨ کۆمپانیای وەبەرهێنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدێت و بەیەکەوە زیاتر لە ٦٠٪ی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن، لە بڵاوکراوەیەکدا زانیاری لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن کۆمپانیای بە بازاڕکردنی عێراقەوە (سۆمۆ) بڵاو کردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
زانیاری: میکانیزمی پارەدان بۆ نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە…
حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیە قەرەبوو دەکاتەوە کە پێویستە لە بەرامبەر نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و لە ڕێگەی گەیاندنی ماددی لە جەیهان ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” دەکرێت.
بازرگانێکی دیاریکراو کە لە لایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتەوە دەستنیشان دەکرێت، نەوت دەفرۆشێت و پارەکە دەنێرێت بۆ ئەژمێری ئیسکرۆ بەناوی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتەوە IOCs، کە گەرەنتی پارەدان دەدات.
هەروەها بەپێی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان (وەزارەتی دارایی) پارەیەکی کاتی دەدات بە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ دابینکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاو کە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن