واژۆکردنی کاراکردنی گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک و دامەزراوەکانی غاز لە لایەن وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بی پی bp

2025-10-02 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین-Roonbeen

ئەمڕۆ ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت
کاراکردنی گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک و دامەزراوەکانی غاز ئیمزا کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، لە رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە غازەکانی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای غازی باکوور و کۆمپانیای بی پی بەریتانی، حەیان عەبدولغەنی ئەلسەواد، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت،  پابەندبوونی وەزارەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و غاز لە کەرکوک بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی پێویستی سووتەمەنی.

هەروەها وەزیری نەوت گوتیشی: “ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بە بۆنەی کاراکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک، کە یەکێکە لەو گرێبەستە ئومێدبەخشانەی ئامانجی پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک (بابا و ئاڤانا، جەمبور، بای حەسەن، و خەبات)ە جگە لە نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی کۆمپانیای غازی باکوور بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا”.

وەزیر ئاماژەی بەوەدا کە جێگیرکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی بە ٣٢٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاری کرا وەکو دەستپێکی گرێبەستەکە  (Initial production rate)و دەبێت بە بنەما و هەر زیادەیەک لەو بڕە لە بەرهەمهێنان بە پەرەپێدان ئەژمار دەکرێت . لە ڕێگەی ئەم گرێبەستەوە هیوادارین بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد بکەین و لە ئەنجامدا وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار زیاد بکەین.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی کار بۆ کەرکوک و پارێزگاکانی نزیکی، جگە لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازییە ناوخۆییەکانی تر.

بەڕێوەبەری بی پی BP له عێراق  زەید ئەل یاسری ڕایگەیاند که کاراکردنی گرێبه سته که هەنگاوێکی گەوره یه بەرەو به هێزکردنی هاریکاری و هاوبه شی ڕاسته قینه له گه ڵ کۆمپانیاکانی نه وتی باکوور و غازی باکوور بۆ په ڕه پێدانی کێڵگه نه وتییه کانی که ڕکوک. ناوبراو ستایشی ئەو پاڵپشتییەی کرد کە لەلایەن وەزیر و وەزارەتەوە پێشکەش کراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی مەیدانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز بۆ پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور، عامر خەلیل، ڕایگەیاند، کاراکردنی گرێبەستەکە بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیاکە و دیاریکردنی بەرهەمی سەرەتایی، دەستپێکردنی کارکردنە لەسەر کارەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، کە سوودێکی بەرچاوی بۆ پارێزگاکە دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی باکوور  ئەحمەد عەبدولمەجید ڕایگەیاند، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژۆ کراوە، دوای نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی دامەزراوە بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، جگە لە دابینکردنی غاز بۆ پیشەسازییە ناوخۆییەکانی وڵات.