یەکەم باری نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان بارکرا

2025-10-03 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین-Roonbeen

  • عێراق هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی میکانیزمێکی شەفاف و بە  سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێدەکات.
  • یەکەم باری هەناردەکردن لە ڕێگەی تانکەری “ڤالێسینا”ەوە ڕۆشتووە، بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان و لە چوارچێوەی شەفافیەت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە پەسەندکراوە

بەغدا – ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کۆمپانیای  بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفی کرد بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی.

کۆمپانیاکە ڕوونیکردەوە کە یەکەم باری هەناردەکردن لە ڕێگەی تانکەری “ڤالێسینا”ەوە ڕۆشتووە، بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان و لە چوارچێوەی شەفافیەت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە پەسەندکراوە بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری دارایی و کارگێڕی.

سۆمۆ دووپاتی کردەوە کە تیمە تایبەتمەندەکانی بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغەکانی بارکردنیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا کردووە و دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بەبێ کێشە و جێبەجێکردنی ستانداردە تەکنیکییە نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بەرجەستەکردنی پابەندبوونی دەوڵەتە بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان لە بەڕێوەبردنی کەرتی وزە و بەهێزکردنی پێگەی عێراق وەک دابینکەرێکی متمانەپێکراو لە بازاڕە جیهانییەکان.