کۆمپانیای (DNO) بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

2026-02-28 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبين

کۆمپانیای (DNO) بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

کۆمپانیای (DNO) کە پشکەکانی لە بۆرسەی ئۆسلۆ تۆمارکراون، ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی (ئیحتیاتی) بەرهەمهێنانی نەوتی لە کوردستانی عێراق ڕاگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئێرانی دراوسێی هەرێمی کوردستان.

بیژەن ڕەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (DNO) لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: “لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خەریکی ئامادەکاری بووین بۆ ڕاگرتنی تەواوەتی کارەکانمان. ئەمڕۆش وەک ڕێکارێکی `خۆپارێزی`، بە شێوەیەکی کاتی کارەکانمان ڕاگرت و کارمەندەکانمان بۆ شوێنی ئارام گواستەوە.”

کۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوباتدا بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتبووە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لە هەمان چوارچێوەدا، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز”ی ڕاگەیاندووە کە کارەکانی کێڵگەی گازی کۆرمۆریش وەک ڕێکارێکی “خۆپارێزی” ڕاگیراون، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.