کۆمەڵەی حەوت (G7) تاوتوێی بەکارهێنانی بڕی پێوانەیی ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی ستراتیجی نەوت دەکات لە پێناو سەقامگیری نرخدا

2026-03-09 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین

کۆمەڵەی حەوت (G7) تاوتوێی بەکارهێنانی بڕی پێوانەیی ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی ستراتیجی نەوت دەکات لە پێناو خاوبونەوەی  نرخ

وەزیرانی دارایی کۆمەڵەی حەوت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بەپەلەیان لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی بەکارهێنانی تا ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل لە کۆگا ستراتیژییەکان، لە کاتێکدا نرخی نەوتی خاو لە ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاندووە.


وەزیرانی دارایی کۆمەڵەی حەوت بەیانی ڕۆژی دووشەممە پەیوەندییەکی کۆنفرانسی بەپەلەیان لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئەنجامدا، و بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی قەیرانی هورمز، بەکارهێنانی هەماهەنگیکراوی یەدەگە ستراتیژییەکانی نەوتیان خستە سەر مێزی گفتوگۆ.

هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێشنیاری بەکارهێنانی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن بەرمیلیان کردووە، کە دەکاتە نزیکەی چارەکێکی ئەو ١.٢ ملیار بەرمیلەی لەلایەن ٣٢ دەوڵەتی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەوە کۆگاکراوە.

سێ نەتەوەی ناو کۆمەڵەی حەوت، لەنێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان، پشتگیری ئەو بیرۆکەیەیان کردووە.

ئەگەر ئەم بڕیارە پەسەند بکرێت، ئەوە دەبێتە گەورەترین هەماهەنگی بۆ بەکارهێنانی بەدەنگی ستراتیجی بەوەی  ساڵی ٢٠٢٢شەوە کە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدرا.

پاشەکشەی کۆشکی سپی

ئەم گفتوگۆیە گۆڕانکارییەکی کتوپڕە لە چاو هەفتەیەک لەمەوبەر، کاتێک کۆشکی سپی ڕایگەیاند “هیچ پێویستییەک نییە بۆ بەکارهێنانی یەدەگە ستراتیژییەکان بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوت.” سەرۆک ترەمپیش ڕۆژی شەممە هاوشێوەی ئەمەی وت و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “نەوتێکی زۆرمان هەیە. وڵاتەکەمان بڕێکی زەبەلاحی هەیە. ئەوە زۆر بە خێرایی چارەسەر دەبێت.”

بەڵام بازاڕ پەیوەندییەکەی کۆمەڵەی حەوتیان بە جۆرێکی تر خوێندەوە. پێشتر لە ڕۆژی دووشەممەدا، نەوت ئاستی ١٠٠ دۆلاری بڕی کاتێک گەمارۆی هورمز دەستی لەگەروەی دابینکردنی جیهانی توند کردووە، خامی برێنت بۆ ماوەیەکی کورت دەستی لە ١١٩ دۆلار دا پێش ئەوەی بۆ نزیکەی ١٠٣ دۆلار پاشەکشە بکات، و خامی تێکساس (WTI) لە نزیک ١٠١ دۆلار جێگیر بوو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی یەدەگە ستراتیجی کان.  قازانجەکانی هەردوو پێوەرەکە بە ڕێژەی پێنج خاڵی سەدی کەمبوونەوە کاتێک بازرگانان  ئەگەری هاتنی بەرمیلی نەوتی نوێیان بۆ بازاڕ لە ئەژمارکرد.

ئامارەکان چۆن دەردەکەون

یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا لە کۆتایی شوباتدا کەمێک زیاتر لە ٤١٥ ملیۆن بەرمیل بوو، کە لە چاو ساڵێک لەمەوبەر (٣٩٥ ملیۆن) بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا زۆر لە خوار توانای تەواوی دامەزراوەکەیە کە ٧١٤ ملیۆن بەرمیلە. واشنتن لە ناوەڕاستی ٢٠٢٣دا یەدەگەکەی بۆ نزمترین ئاستی چوار دەیە دابەزاند (نزیکەی ٣٤٧ ملیۆن بەرمیل) و ماوەی سێ ساڵە بە هێواشی دووبارە دەستی کردووەتەوە بە کڕینەوەی.

راکێشانی یان بەکارهێنانی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل کە بەسەر ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەدا دابەش دەبێت، تەنها ناکەوێتە سەر شانی ئەمریکا. ژاپۆن، ئەڵمانیا، کۆریای باشوور و ئەندامانی تریش کۆگای تایبەت بە خۆیان هەیە، هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژە بە ٦٠٠ ملیۆن بەرمیلی زیادە دەکات لە کۆگاکانی کەرتی پیشەسازیدا کە دەکرێت لەژێر پرۆتۆکۆڵە بەپەلەکاندا بەکاربهێنرێن بدرێن.

ڕێککەوتنی لاوەکیش لە کاردایە

لەکاتێکدا کۆمەڵەی حەوت گفتوگۆ لەسەر راکێشانی گەورە دەکات لە سەدەی ستراتیجی، وەزارەتی گەنجینە لە بەرەیەکی بچووکتردا جوڵەی کردووە. واشنتن مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژەی بە هیندستان داوە بۆ کڕینی نەوتی خاوی ڕووسی و بەرهەمە نەوتییەکان تاوەکو ٣ی نیسان.

وەزیری گەنجینە، سکۆت بێسێنت، ئەمەی بە “ڕێکارێکی کاتیی مەبەستدار” ناوبرد بۆ “سوککردنی ئەو فشارەی کە بەهۆی هەوڵەکانی ئێرانەوە دروست بووە بۆ بە بارمتەگرتنی وزەی جیهانی.” هیندستان کە پاڵاوگەکانی بە توندی پشت بە نەوتی کەنداو دەبەستن، لە دوای دەستپێکردنی گەمارۆی هورمزەوە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت.

ئایا یەدەگەکان دەتوانن ئەمە چارەسەر بکەن؟

کۆگاکانی یەدەگی ستراتیژی بۆ ئەوە دروستکراون کە بۆشایی پچڕانە کورتخایەنەکان پڕ بکەنەوە، نەک ببنە جێگرەوەی ٢٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە بە هورمزدا تێپەڕ دەبێت بۆ ماوەی چەندین هەفتە. کۆی یەدەگی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (١.٢٤ ملیار بەرمیل)و کە لە ڕواڵەت دا زۆر دەردەکەوێت، بەڵام بەپێی تێکڕای ئێستای دابینکردنی لەدەستچوو، تەنها بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەشدەکات.
بۆب مەکناڵی، سەرۆکی گروپی ڕاپیدان بۆ وزە و ڕاوێژکاری پێشووی وزە لە کۆشکی سپی، هەفتەی ڕابردوو لە کەناڵی CNBC هۆشداری دا کە وەبەرهێنەران لە “خەمساردییەوە بەرەو لێواری شڵەژان” چوون و داخرانی درێژخایەنی هورمز بەواتای “داکشانێکی ئابووریی جیهانیی مسۆگەر” دێت.

بەکارهێنانی یەدەگەکان ڕەنگە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بکات، بەڵام گۆڕاوی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئایا گەرووەکە دووبارە بە ڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە یان نا.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە کە “ئامادەیە بۆ کارکردن بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی نەوت.” بڕیاری فەرمی لەلایەن سەرکردەکانی کۆمەڵەی حەوتەوە ڕەنگە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا دەربچێت.