هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی “خارگ”ی ئێران نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت زیاد دەکات
روونبین
هێرشێکی گەورەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو دوورگەیەی کە زۆربەی نەوتی خاوی ئێرانی لێوە هەناردە دەکرێت، ترسی دروستبوونی پشێوی فراوانتری لە دابینکردنی نەوت لە ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە. ئەمەش گوشارەکانی سەر بازاڕەکانی نەوت و گاز زیاد دەکات کە پێشتر و دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تووشی ناسەقامگیری ببوون.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی هەینی لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشاڵ” ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامانجە سەربازییەکانی لە دوورگەی خارگ لە کەنداوی عەرەبی بۆردومان کردووە، بەڵام خۆی لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی نەوتی بەدوور گرتووە. هەروەها هۆشداریی دایە سەرکردەکانی ئێران کە ئەگەر دەستوەردان لە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکەن، دەستبەجێ بەو بڕیارەیدا دەچێتەوە.
لە بەرامبەردا ئێران وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند کە هەر هێرشێک بکرێتە سەر ژێرخانی نەوت و وزە، دەبێتە هۆی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوەی وزانەی کە لە ناوچەکەدا پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەیە.