دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک کرا
2026-03-18
لە لایەن روونبیین
غير مصنف
هەواڵ
روونبین
لە راگەیەندراوێکدا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ١٨ی ئازار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک کراوە لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە, لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییەی كە ڕووبەرووی وڵات بووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 18ی ئادار، كاتژمێر 6:30، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی سارالو بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور کرد تا لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.