هەناردەی نەوتی خاوی سعوودیە لە بەندەری “یەنبوع”ەوە لە بۆ تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت
روونبین
هەناردەی نەوتی خاوی سعوودیە لە بەندەری “یەنبوع”ەوە لە بۆ تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرۆسەکانی بارکردنی نەوت لە بەندەری یەنبوع لە سعوودیە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
داتاکانی بارمرتن دوێنێ چوارشەممە دەریانخستووە کە ناردنی نەوتی خاوی سعوودیە لە بەندەری یەنبوعەوە لەسەر دەریای سوور، بۆ ئاستێکی بێپێشینە بەرزدەبێتەوە، کە دەگاتە ۳.۸ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی ئازاردا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، گەرووی هورمزی بە کردەیی بە ڕووی هەناردەکردندا داخستووە.
شانشینی سعوودیە، کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا، دەتوانێت ڕۆژانە تا ۷ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاواوە ڕەوانەی یەنبوع بکات؛ ئەمەش وای کردووە کە ناچار نەبێت کەمکردنەوەی توندی بەرهەمهێنان ئەنجام بدات، بە پێچەوانەی ئەو وڵاتانەی وەک عێراق و کوێت و ئیمارات کە بەهۆی سنوورداریی ڕێگا جێگرەوەکانی هەناردەکردنەوە تووشی بوون.
کۆمپانیای “ئارامکۆ” لە ۱۰ی ئازاردا ڕایگەیاند کە نزیکەی ۵ ملیۆن بەرمیل لەو بڕە دەکرێت بۆ هەناردەکردن بەردەست بێت، لە کاتێکدا ئەوەی تری بۆ پاڵاوگە ناوخۆیییەکان دەڕوات.
داتاکانی بارکردن کە لەلایەن “کۆمەڵەی بۆرسەکانی لەندەن”ەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا نزیکەی ۷۰ تانکەر لە یەنبوع باربکرێن، کە نزیکەی ٤٠ دانەیان هێشتا لە ڕێگادان بۆ ئەوێ، و زۆربەشیان ڕوویان لە ئاسیایە؛ بە جۆرێک کە چین گەورەترین پشکی بەردەکەوێت کە نزیکەی ۲.۲ ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
یەکەم تانکەر لە ۱۰ی ئازاردا لە یەنبوعەوە بەرەو ئاسیا بەڕێکەوت، و داتاکان دەریانخستووە کە تێکڕای بارکردن لە یەنبوعە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە بۆ ۲.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتدا ۱.٤ ملیۆن و لە کانوونی دووەمدا ۱.۳ ملیۆن بەرمیل بووە.