ئێران کردنەوەی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت و ترامپ دەستخۆشی دەکات
روونبين
ئێران کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە هاتووچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی ئەو رێڕەوانەوە دەبێت کە لەلایەن دەستەی بەندەرەکانی ئێرانەوە دیاری کراون، ئەمەش دوای گەمارۆکانی ئەمریکا دێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز لە ماوەی ئاگربەستدا بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە و ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەی پەڕینەوە بەپێی ڕێڕەوە فەرمییە پەسەندکراوەکان ڕێکدەخرێت. هەروەها عێراقچی ئاماژەی بەوە دا کە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزەوە لەو ڕێڕەوانەوە دەبێت کە پێشتر لەلایەن دەستەی بەندەرەکان و کاروباری دەریایی ئێرانەوە ڕاگەیەندراون.
کاردانەوەی دۆناڵد ترامپ
ڕۆژی هەینی، دوای ڕاگەیاندنی کردنەوەی تەواوەتی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ تویتێکی کرد و وتی: “ئێران کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و ئێستا بۆ دەریاوانی ئامادەیە.”
سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” نووسیویەتی: “ئێران ئێستا ڕایگەیاند کە گەرووی ئێران بە تەواوەتی کراوەیە و بۆ هاتوچۆی تەواو ئامادەیە. سوپاستان دەکەم!”
گەمارۆی توندی ئەمریکا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) پەڕینەوەی فڕۆکەهەڵگری “ئەبراهام لینکۆڵن”ی بە دەریای عەرەبدا ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە واشنتۆن گەمارۆی خستووەتە سەر بەندەر و کەناراوەکانی ئێران. هاوکات ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە “ئامادەباشی”دان.
کووپەر دووبارە جەختی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی سێنتکۆم لەوپەڕی ئامادەباشیدان.