کۆمپانیای DNOی نەرویجی پێشنیاری 202 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ کڕینی کۆمپانیای گێنێل ئێنەرجی

Dno و گەنێڵ ئەنێرجی 2026-08-10 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین

کۆمپانیای DNOی نەرویجی بە پێشنیارێکی ٢٠٢ ملیۆن پاوەندی هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کۆمپانیای ‘گێنێڵ ئێنێرجی’ دەدات

کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی DNO بە فەرمی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی بۆ کڕینەوە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی پشکەکانی کۆمپانیای ‘گێنێڵ ئێنێرجی’ (Genel Energy plc) دەستپێکردووە. ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی کۆمپانیای لاوەکی DNO Iraq AS جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی دروستکردنی کیانێکی دارایی بەهێزتر لە کەرتی وەبەرهێنانی نەوتدا. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە چالاکییەکانی هەردوو کۆمپانیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان چڕبووەتەوە.

وردەکاریی پێشنیارە داراییەکە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی DNO، پێشنیارەکە لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٦ پێشکەش کراوە و تێیدا هاتووە:

  • نرخی هەر پشکێک: ٦٩ پێنس بە شێوەی نەختینە.
  • بەهای گشتی: کۆی بەهای کۆمپانیاکە بە نزیکەی ٢٠٢ ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی (نزیکەی ٢٥٨ ملیۆن دۆلار) خەمڵێنراوە.
  • سوودی پشکداران: ئەم نرخە ٣٨٪ بەرزترە لە نرخی داخستنی پشکەکانی گێنێل لە بازاڕەکانی جیهان لە ڕێکەوتی ٦ی ئابدا.

کۆمپانیای DNO لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٦دا پێشنیارێکی نەقدی خستۆتە بەردەم دەستەی بەڕێوەبردنی گێنێڵ، کە تێیدا بەخشینی ٦٩ پێنس بە نەقد بەرامبەر هەر پشکێکی گێنێڵ دیاریکراوە. ئەم ئۆفەرە بەهای گشتی کۆمپانیای گێنێڵ بە نزیکەی ٢٠٢ ملیۆن پاوەندی ستەرلینی دەخەمڵێنێت، کە ڕێژەی ٣٨٪ زیاترە لە نرخی داخستنی پشکەکانی گێنێڵ لە ٦ی ئاب، هەروەها ٣٠٪ بەرزترە لە ناوەندەی سێ مانگی ڕابردووی پشکەکانی لە بازاڕدا. سەرباری ئۆفەرە نەقدییەکە، DNO بژارەیەکی بەدیلیشی خستۆتەڕوو کە ڕێگە بە پشکدارانی گێنێڵ دەدات تێکەڵەیەک لە پارەی نەقد و پشکی نوێی DNO وەرگرن.

هەڵوێستی گێنێل ئێنەرجی و کاردانەوەکان

سەرەڕای سەرنجڕاکێشیی نرخەکە، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ژێنێل ئێنەرجی لە ڕێکەوتی ٤ی ئابدا پێشنیارەکەی ڕەتکردووەتەوە. بەڵام کۆمپانیا نەرویجییەکە جەختی کردووەتەوە کە هێشتا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی گێنێڵ وە پێیی وایە ئەم گرێبەستە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پشکدارانی گێنێل تاوەکو سەرمایەکانیان بە نرخێکی باش وەربگرنەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەو نادڵنیاییەی کە لە کەرتی نەوتی ناوچەکەدا هەیە.

کۆمپانیای نەوتی گنێڵ ئەنێرجی (Genel Energy plc) لە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای DNO ASAدا ئاشکرای کرد کە پێشنیازێکی کڕینەوەی بە شێوەیەکی دەستبەجێ و بە کۆدەنگی تەواوی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕەتکردووەتەوە.
گنێڵ ئەنێرجی پشتڕاستی کردەوە کە پێشنیازێکی نەویستراوی لەلایەن DNOوە پێگەیشتووە بۆ کڕینەوەی سەرجەم پشکە ئاساییەکانی بە نرخی ٦٩ پێنس بە شێوازی نەقد (کاش) بۆ هەر پشکێک. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی گنێڵ، بۆردی بەڕێوەبردن دوای هەڵسەنگاندن لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ئەم نرخە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەها و نرخی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە کەم دەکاتەوە، لەبەر ئەوەش داوای لە پشکدارەکانی کردووە هیچ ڕێکارێک لە وەڵامی ئەم پێشنیازەدا نەگرنە بەر.
لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ڕاگەیەندراوەی گنێڵ بەبێ ڕەزامەندی DNO بڵاوکراوەتەوە، لە کاتێکدا گنێڵ پێشتر لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٦دا لەگەڵ کۆمپانیای کاپڕیکۆرن ئەنێرجی (Capricorn Energy) گەیشتبووە ڕێککەوتن بۆ کڕینەوەی سەرجەم پشکەکانی کاپڕیکۆرن، کە بڕیارە لە ١٨ی ئاب لە کۆبوونەوەی پشکداراندا پەسەند بکرێت.

گرنگیی ئەم هەنگاوە بۆ هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای DNO ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکگرتنی ئەم دوو کۆمپانیایە دەبێتە هۆی دروستکردنی قەوارەیەکی بەهێزتر لە هەرێمی کوردستان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی بەردەوامیی مەترسییە ئەمنییەکان و بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، هەبوونی کۆمپانیایەکی گەورە و خاوەن توانای دارایی بەرز، فاکتەرێکی سەرەکی دەبێت بۆ سەرکەوتن.

وادەی کۆتایی

لەسەر ئاستی یاسایی و بەپێی بەپێی یاساکانی بەریتانیا بۆ کڕین و یەکگرتنی کۆمپانیاکان (Rule 2.6)، کۆمپانیای DNO تا کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ مۆڵەتی هەیە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات؛ یان دەبێت بە فەرمی نیازی خۆی بۆ کڕینەکە ڕابگەیەنێت یان پاشەکشە بکات. لە کۆتاییدا DNO ڕوونی کردۆتەوە کە ئەم ڕاگەیەندراوە لە ئێستادا بە مانای بڕیاری کۆتایی نایەت و هیچ دڵنیاییەک نییە کە ئۆفەری کۆتایی جێبەجێ بكرێت.


بابەتە هاوپۆلەکان

هیچ هاوبەشیك نەدۆزرایەوە.