سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی پلانێکی چاکسازی ئاشکرا دەکات کە ٦٨ ترلیۆن دینار بۆ گەنجینەی عێراق دەگەڕێنێتەوە
چاکسازی
2026-08-22
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
روونبین
لە هەنگاوێکدا بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی و وشککردنی سەرچاوەکانی بەفیڕۆدان و گەندەڵی، سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی میتۆدێکی نوێی بۆ فرۆشتنی نەوت ڕاگەیاند، و جەختیکردەوە کە ئەم ڕێکارانە داهاتێکی زیادە بە بڕی ١٧.٨ ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا بۆ دەوڵەت دابین دەکەن.
سەرۆک وەزیران ئەمەی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی دیجلە راگەیاند
وردەکارییەکانی پلانی چاکسازی:
- کۆتاییهێنان بە فرۆشتنی نیمچە خۆڕایی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ: زەیدی ئاشکرای کرد کە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، و ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی نەوت ئەم بڕە دیاریکراوەی بەکارهێنانی ناوخۆی لە وەزارەتی دارایی دەکڕی بە نرخێکی هێمایی (ڕەمزی) کە لە ٥٠٠٠ دینار بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕی نەدەکرد، کە ئەمه خۆی لە خۆیدا بڕێکی زۆری پارەی بەفیڕۆ دەدا لەژێر ناوی چاککردنەوە و پاداشتدا لە ساڵی ۲۰۰۳وە.
- دیاریکردنەوەی دەسەڵاتەکان: سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم سەرچاوە سروشتییەکان موڵکی وەزارەتی داراییین، و ڕۆڵی وەزارەتی نەوت تەنها لە “بەڕێوەبردن دایە نەک خاوەندارێتی”.
- میتۆدی نوێی نرخاندن: سەرۆک وەزیران مۆدێلێکی ئابووری نوێی پەسەند کردووە کە بریتییە لە فرۆشتنی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ (یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا) بە وەزارەتی نەوت بە داشکاندنی ٣٠٪ لە نرخی جیهانی، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگری لە بەفیڕۆدان و ڕێکخستنی وردی ژمێریاری وەزارەت.
- پاراستنی پاڵپشتی حکومەت: زەیدی جەختی کردەوە کە ئەم گۆڕانکارییە ئیداری و ڕێکخستنییانە کاریگەرییان لەسەر نرخی سووتەمەنی هاووڵاتییان نابێت؛ بەوپێیەی بەنزین، گاز و نەوتی سپی بە تەواوی بە پاڵپشتیکراوی دەمێننەوە.
سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە نوێیە لە یەکی مانگی تشرینی یەکەمەوە (١٠/١) دەستپێدەکات، و ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتووی حکومەتدا نزیکەی ٦٨ ترلیۆن دینار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە، کە زیاتر لە دوو دەیە بوو بەفیڕۆ دەچوو.