روونبين
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت ماڵپەڕێک بۆ خستنەڕووی داتا و ئاماری کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن. لەکاتێکدا کە لە کابینەی پێشوو وەزارەت پێگەیەکی ئەلەکتروونی هەبوو (ماڵپەڕێک) بەڵام دوا هەواڵ لە و ماڵپەڕەدا بەرواری ٢٠١٨/١١/٤ دا دانراوە، کەلەو ساڵەدا تەنها یەک هەواڵی تێدا بڵاوکراوەتەوە. هەواڵی پێش ئەو زیاتر لە یەکساڵ پێش ئەوە لە ٢٠١٧/١٠/١٧.
هەروەها لەم کابینەیەش وەزارەت ماڵپەڕی هەیە بەڵام زۆر چالاک نییە و زانیاری ئەوتۆی تێدا نییە و هێشتا لیکی گرێبەستەئیمزاکراوەکان چالاک نەکراوە لە کاتێکدا لەماڵپەڕە کۆنەکادا چالاک بوو. یەکەم هەواڵ لە ماڵپەڕە نوێیەکەی وەزارەت لە بەرواری ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢١ دا بڵاوکراوەتەوە ، کۆی ئەو هەواڵانەی تێیدا بڵاوکراوەتەوە لەماوەی ئەم ٢٠ مانگەدا تەنها ١٦ هەواڵی تێدا بڵاوکراوەتەوە، لەوانەش ٣ هەواڵ پێشوازی کونسڵی وڵاتانە، ئەوانی تریش ڕوونکردنە وە و بەیاننامەو و سەرکۆنەکردنە، بەمانایەکی تر زۆر لە ئاستی چاوەڕوانییەکان کەمترە.
ئایا ئەم ماڵپەڕە نوێیە هەر وەکو دەستە خوشکەکانی تری دەبێت یان جیاواز؟! با چاوەڕوانبین.
![](http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/09/سمانە-سروشتییەکان-پێشوو-1024x719.png)
کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بە ئامادە بوونی جووتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و هیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەرپرسانی وەزارەت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کتێبێکی دیکۆمێنتاری لەسەر مێژووی نەوتی کوردستان لە سەردەمی عوسمانییەکان خرایەڕوو کەلەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە چاپ کراوە.
هەروەها بڕیار لەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕێک بۆ بڵاو کردنەوەی کار و چالاکیی وەزارەت و ئامار و داتاکانی کەرتی نەوت و گازی هەرێم درا، کە ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنانی بیانی و راکێشانی کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز و شەفافیەتی زیاتری داتاو زانیارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
![](http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/09/FB_IMG_1662387385885-1024x682.jpg)