سۆمۆ ئاماری داهاتی نەوتی هەشت مانگی ڕابووردوی راگەیاند

روونبین

  • ئاماری داهاتی نەوتی هەشت مانگی ٢٠٢٢ی عێراق
  • پلانی زیادکردنی هەناردەی نەوت بۆ ئەوروپا
  • چاوەروانییەکانی سۆمۆ بۆ نرخی نەوت لە ساڵی ئایندەدا.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت “سۆمۆ” ڕۆژی سێشەممە، ئاماری داهاتەکانی لە فرۆشتنی نەوت لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند، و لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەوەدا کە پلانی هەیە هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا زیاد بکات،هەروەها چاوەڕوانییەکانی خۆی سەبارەت بە نرخی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو خستەڕوو.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، عەلا ئەلیاسیری، رایگەیاندووە، “ئەو داهاتە داراییەی لە فرۆشتنی نەوت تا کۆتایی مانگی ئاب بەدەستی هێناوە نزیکەی 82 ملیار دۆلار بووە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەرزبوونەوەی نرخەکان بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە لە بەرزکردنەوەی ئەو داهاتانەی بەدەستیان هێناوە”.

ئاماژه ی به وه شكرد، “تێکڕای داهاتی مانگانەی  مانگەکانی ڕابردوو نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بووە. لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە ١٠ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەهۆی نزمی نرخەکەوە، لەکاتێکدا قەبارەی داهاتی مانگی حوزەیران ١١.٢ ملیار دۆلار بووە بۆ هەر مانگێک”. بەرمیل و لە مانگی تەمموزدا نزیکەی ١٠.١ ملیار دۆلار بووە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “دابەزینی بەهۆی زۆر هۆکارەوەیە، گرنگترینیان هەڵاوسان و خاوبوونەوە لە ئابووری جیهان، هەروەها داخستنی چین”.

لەبارەی خواستی ئەوروپی بۆ کڕینی نەوتی عێراق، ئەلیاسری روونیکردەوە، “عێراق لە بازاڕی ئەوروپادا ئامادەیە، لەڕێگەی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان کە خاوەنی پاڵاوگەن لە ئەوروپا، رێژەی نەوتی خاوی فرۆشراو بەئەوروپا نزیکەی (17-15%)ە”ی کۆی نەوتی فرۆشراو پێک دەهێنێت. ڕوونیکردەوە کە “تەرکیزە گەورەکە لە ئێستادا لەسەر بازاڕی ئاسیا یە بە چەندین هۆکار، لەنێویاندا بازاڕێکی بەڵێندەرە کە نەوتی خاو زیاتر بەکاردەهێنێت و بە مەبەستی بەدەستهێنانی داهاتێکی بەرز.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو پلانەی کە هەمانە بۆ ماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو زیادکردنی ئەو بڕە لەخۆدەگرێت کە بۆ بازاڕی ئەوروپا دیاریکراوە، بۆ ئەومەبەستە پەیوەندی کراوە بەهەموو  هەموو کڕیارەکانی سۆمۆ لە ئەوروپا پەیوەندییان پێوەکرا و بۆمان ڕوونکردەنەوە کە هەر کۆمپانیایەک خواستی  هەبێت بۆ زیادکردن ئەوە ئێمە دەتوانین بۆیدابینبکەین”.

وە ئاماژەی بەوەدا کە “ئامانج ئەوەنییە دەستبەرداری یان جێهێشتنی بازاڕی ئاسیا بین، بەڵکو لەبەرئەوەی بازاڕی ئاسیا کێبڕکێیەکی چڕی هەیە بەهۆی نەوتی ڕووسیا، کە بە توندی و بە نرخێکی هەرزان ەخرێتە بازاڕەوە بە بەراورد بەوەی کە وڵاتانی دیکە دەیخەنە بازاڕەوە، وە درووستبوونی بۆشایی لە بازاڕی ئەوروپا، و بەم شێوەیە داهاتی بەدەستهاتوو لەم بازاڕەدا باشتر بووە، بۆیە ئێمە ئاراستەمان زیادکردنی پشکەکانمانە  لەم بازاڕەدا”، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “لە سەرەتای قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا، پێشبینیمان دەکرد بازاڕی ئەوروپا نەوتی رووسی نەکڕێت  هەروەها هەروەها روسیا ئاراستەی بازاڕی بگۆڕێت بۆ ئاسیا و هەرئەوەش رویدا”.

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ نرخی نەوت، ئەلیاسیری ڕایگەیاند، “دامەزراوە گەورە پسپۆڕەکانی جیهان سێ چاوەڕوانییان هەیە، چونکە نرخی نەوت زۆر هەستیارە و چەندین هۆکار کاریگەری لەسەرهەیە، ئێستا ئەو گریمانەیە گەشبینانەمان هەیە سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە جیهاندا ڕوودەدەن، کە دەڵێت لە کۆتاییدا ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی خاوی ڕووسیا بۆ بازاڕەکان ڕوودەدات، هەروەها ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ڕۆژئاوا هەیە لەسەر مەلەفی ئەتۆمی و بەم شێوەیەش نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکان دەگەڕێتەوە .ئەم گریمانانە زۆر گەشبینن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “لە ئەگەری ئەوەی کە ئەوەی چاوەڕوان دەکرا ڕووبدات، نرخەکەی زۆر نزم دەبێت بەهۆی ناردنی بڕێکی زۆر بۆ ناو بازاڕەکان. سەبارەت بە چاوەڕوانی دووەم، کەسانێک هەن کە دەبینن کە ساڵی داهاتوو دۆخەکەوەک خۆی دەمێنێتەوە، و لێرەدا نرخەکان لە 110 دۆلار زیاتر نابن بۆ هەر بەرمیلێک، سەبارەت بە پێشبینی سێیەم، پێدەچێت قەیرانەکان زیاترو توندتر ببن کە دەتوانێت نرخی نەوت بەرز بکاتەوە بۆ نزیکەی یان زیاتر لە 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.