Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی ڕوونبین 2025 مانگی ٦
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەزارەتی نەوتی ئێران نوسینگەیەک لە هەرێم و دوو نوسینگەش لە بەغداو بەسرە دەکاتەوە

Posted on ديسمبر 9, 2022ديسمبر 9, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

وەزارەتی نەوتی ئێران نووسینگەیەکی لە بەغدا کردەوە بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی وزەی نێوان هەردوو وڵات.

عەباس بەهەشتی، لێپرسراوی نووسینگەی عێراق لە وەزارەتی نەتی ئێران کە بەنیازە ئۆفیسەکانی لە بەسرە و کوردستان بکاتەوە، وتی: “نووسینگەی بەغدا سەرجەم فەرمانگەکانی دیکە بەڕێوەدەبات کە وەزارەت پلانی هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بیکاتەوە”.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران.

له هەڕانەوەیدا بۆ به غدا، ئه لسودانی وتی “سه ڕدانه که مان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ته واو کرد. گفتوگۆی جددیمان له گه ڵ بەرپرسانی یێراندا کرد . چاوه ڕوانی هاوکاریی و بەرەو پێشچوونی زیاتری دوو قۆڵی لە ئایندەدا ده که ین لە مەلەفەکانی ئاسایش، ئابووری، کولتوور و گەشتیاری ”.

حکوومەتی ئێستای ئێرانی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، پەیوەندی و  هاوکارییە ناوچەییەکانی  لە پێشینەی کارەکانیدا داناوە. هەربۆیە چەند وەزارەتێکی ئێران نوسینگەیان بۆ عێراق و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ کردۆتەوە.

زۆرینەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئێران لە کەرتی وزەدایە. عێراق تا ٤٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، کە نزیکەی لەسەدا ٥٠ی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق دابین دەکات.

گازی ئێرانی لە ڕێگەی دوو بۆرییەوە لە باشوور، لە سنووری بەسرە – شەلامچە و لە ناوەڕاست لە نەفتخانە دەگوازرێتەوە بۆ عێراق. ئەو دوو بۆرییە دەتوانن تا 70 ملیۆن مەتر سێجا گاز بگوازنەوە بۆ عێراق، بەڵام ئێران بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە ناتوانێت ئەو بڕە بەتەواوی دابین بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاند، لەم دواییانەدا هەردوو وڵات کاریان بۆ ئاڵوگۆڕی گاز لەگەڵ تورکمانستان کردووە و بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕە غازی تورکمانی لە باکووری ئێران بەکاردەهێنرێت و ئێرانیش لە بەرامبەردا هەمان بڕی زیادە دابین دەکات  بۆ عێراق.

هەروەها ئێران کارەبا هەناردەی عێراق دەکات و کۆمپانیای ماپنای MPNA ئێرانی لە ڕێگای مۆلیدەیەک لە ڕومەیلەی باشووری بەسرە کارەبا بە عێراق دەدات.

هەروەها ئێران و عێراق خاوەنی چەندین کێڵگەی نەوتی هاوبەشن کە زۆربەیان لە ناوچەی باشووردان و ئەمەش پێویستی بە هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات هەیە. عێراق دەستی باڵای هەیە لە بەکارهێنانی ئەو ناوچانە بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.

وەزارەتی نەوتی ئێرانیش دەیەوێت لە دروستکردنی پاڵاوگە و مۆلیدە لەگەڵ عێراق رۆڵی هەبێت، بەڵام تا ئێستا شتێکی کەمی بەدیهاتووە. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی ئێران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت قسەی کردووە، فەرمانگە نوێیەکان کار لەسەر ئەو پرۆسەش دەکەن.

هاوکات ئەم نوسینگەیە هاوکاردەبێت بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی لە ڕێگەی عێراقەوە وەک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە سزاکان. ئەمە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ڕوویداوە و ڕەنگە دەستپێبکاتەوە و تەنانەت فراوانتریش بێت، بەتایبەتی لە سەردەمی حکومەتی نوێی عێراقدا کە زۆرینەیان لە گروپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێکهاتوون.

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: پەرلەمان: پێشنیارێك بۆ دامەزراندنی سێ کۆمپانیای نەوت و گاز
Next Post: بەدرووشمی “بەرەو جیهانێکی یەکگرتوو دژی گەندەڵی” نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ٢٠ ساڵەی رۆژی بەرەنگاری گەندەڵی دەکاتەوە

Related Posts

تێچوی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەواڵ
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم کۆی بەرهەمی ٤٠ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند هەواڵ
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوێکی گاز بۆ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە قاهیرە هەواڵ
هەرێم فرۆشی نەوت ڕادەستی بەغدا ناکات! هەواڵ
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنHKN: دیدگایەکی روون نییە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان بەپێی گرێبەستەکانمان هەواڵ
هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیایەکی نەوتی ڕاگەیاندووە قەرزەکانی دەداتەوە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئامادەیە نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەی تورکیای بکات
  • سەبارەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم و ژمارەکانی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران
  • نەخشەی شوێنە نەوتی و گازییەکانی ئێران و ئەو شوێنانەی ئیسرائیل کردونیەتیە ئامانج
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی نەوت دەداتەوە
  • وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • يوليو 2025
  • يونيو 2025
  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت