Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت بۆ ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو دەکرێتەوە

Posted on فبراير 17, 2021فبراير 20, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

ئەمڕۆ ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ لەشاری هەولێر لە پرێس کۆنفراسێکدا لە (هۆتێل بێست ئەربیل) ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەی ” وردبونەوە لە وردبینیەکەی دیلۆیت! لێکۆڵینەوەی گرفتەکانی داهاتی نەوت لە ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت ٣ چارەکی ساڵی ٢٠٢٠” بڵاوکرایەوە.

ئەم لێکۆڵینەوە لە نوسینی فریا کاڵێ و یادگار سدیق گەڵاڵی لە ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەتی نەوت و گاز و بە هاوکاری کاری دیزاین و چاپکردن و هەروەها ڕێکخستنی ئێڤێنتی ڕاگەیاندنەکە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپەوە ئەنجام دراوە . وەکو هەنگاوێکی سەرەتا بۆ هەماهەنگی لەنێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کاری هاوبەش بەتایبەت ئەو ڕێکخراوانەی کە بواری کارکردنیان نزیکە لەیەکەوە.

لەسەرەتادا ئاماژە بەوەدەکەن ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە دوو ئاراستەیە؛
یەکەم: ڕای گشتی و هاوڵاتی تاوەکو لەرێیەوە هەموان بتوانین ببین بە چاودێر بەسەر ئەدای کارەکانی حکومەتەوە.
دووەم: حکومەت و داموو دەزگاکانە تاوکو لەڕیی دەستنیشانکردنی هەندێ لەکێشەکان بتوانرێت چارەسەر بکرێن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرەتا باسی وردبینی و گرنگی وردبینی دەکات و پاشان دەچێتە سەرپێکهاتەکانی ئەوجۆرە لە گرێبەستی نەوت کە لە هەرێم پەیڕەو دەکرێت کە هاوبەشی کردنی بەرهەمە PSA.

پاشان دەچێتە ناو شیکردنەوەی هەرسێ چارەکە کەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە چارەکی یەکەم و دووەمدا چەند کێشەیەک دەدۆزێتەوە کە بە ڕای نوسەرانی لێکۆڵینەوەکە کێشەی گەورەن و دەبێت ڕوونکردنەوەی شیاو وە باوەڕپێکراو هەبێت.

  • لە چارەکی یەکەمدا بەپێی ئەو نرخانەی لە ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت دا هاتووە بۆ نرخی نەوتی مانگەکان کێشە لە تێکڕای نرخدا هەیە، بۆ هەر بەرمیلێک ١٫٨١٧ دۆلار کەمترئەژمار کراوە دەکاتە زیاتر لە ٧٦ ملیۆن دۆلار ئەژمار نەکراوە ، پرسیار دەکەن دیلۆیت ئەمەی چۆن ئەژمار کردووە؟
  • هەر لە چارەکی یەکەمدا راپۆرتەکە بە بەڵگەوە دەری دەخات شایستەی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت لە مانگی کانوونی دووەم و شوبات وەرنەگیراوە، کەواتە ئەو پارەیەی دراوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان تەنها شایستەی مانگی ئازارە و بڕی ٤٢٧ ملیۆن ٤٩٨ هەزار یان تەنها بۆ ئەو مانگە وەرگرتووە کە بەپێی گرێبەستەکان نابێت ئەوەندە بێت و بەلایەنی کەمەوە بڕی ٣٢٥ ملیۆن و ١٩٢ هەزار زیاد دراوە بەکۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت! بەوردی شیکردنەوەیان کردووە بۆ شێواز و چۆنییەتی دابەشکردنی پشکەکان چ کۆمپانیا وە چ حکومەت بەپێی گرێبەستەکان. دەردەکەوێت ٣١٧٪ زیاتریان لە شایستەی مانگی ئازار وەرگرتووە! پرسیار دەکەن لەسەر چ بنەمایەک ئەو بڕە دراوە؟
  • هەروەها بڕی ٤٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە داهاتی فرۆشی نەوتی ئەم چارەکە دەگەڕێتەوە بۆ نەوتێک کە ساڵی ٢٠١٩ بار کراوە و بە نەوتی بێمواسەفات ناونراوە بەڵام لە ٢٠٢٠ دا پارەی وەرگیراوە هەروەها پرسیار لەسەر نەوتی بێ مواسەفات دەکەن.
  • پاشان لە چارەکی دووەم دا بە هەمان شێوەی چارەکی یەکەم شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت زۆر زیادە و بە تێکڕا ٨٤٫٨٪ ی هەموو فرۆشی نەوتی ئەو چارەکە بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەرانی نەوت ڕۆشتووە و بەپێی شیکردنەوەکانی نوسەرانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٤١٣ هەزار دۆلار لە شایستەی خۆیان زیاتریان وەرگرتووە! لە کاتێکدا ئەم پشکانەی کۆمپانیاکان بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەکەیان لە باشترین باردا بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانیان داناوە کە ناکرێت لەو بڕە زیاتر وەربگرن بەپێی گرێبەستەکان. تەنها کۆی ئەو سێ بڕە زیاد لە ٦٠١ ملیۆن دۆلار دەکات!
  • کرێی بۆری هەرێم یەکێکی ترە لە کێشەکان کە نرخێکی زۆر لە تورکیا زیاتری هەیە لەکاتێکدا درێژی بۆری هەرێم لە دوورترین خاڵەوە کە تەقتەقە ٢٥٠ کیلۆمەترە و نیوەی بەرهەمی هەرێم لەو کێڵگانەدا کە لە سنوری تورکیاوە زۆر نزیکن و ئەی تریش لە هەولێرە کە تەنها ١٨٠ کیلۆمەترە تا تێرمیناڵی داخڵبونی بۆری تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا کرێی گواستنەوەی نەوت لەناو خاکی تورکیا دا کە زۆر لەوەی کوردستان درێژترە لە چارەکی سێهەمدا ١٫٢١ دۆلارە کەچی کرێی گواستنەوە بەرمیلێک بە بۆری هەرێم ٤٫٥٧ دۆلارە. ئەم خاڵە جێی پرسیارە؟
  • هەروەها باسی ئەو نەوتەش کراوە کە دراوە بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ، بەڵام راپۆرتەکەی دیلۆیت ناڵێت بە چەند پاڵێوراوە و بەرهەمەکەی چۆن بەکار هاتووە.

لەدوای شیکردنەوەی هەر سێ چارەکەکە دەچنە سەر کرۆکی کێشەکان و لە ٩ خاڵدا کورتی دەکەنەوە و پرسیار لەسەر چۆنییەتی کارکردنی دیلۆیت دروست دەکەن و دەپرسن:

“چۆن ئەمە بەسەر دیلۆیتدا تێپەڕیوە؟ لە کاتێکدا دیلۆیت پسپۆڕی وردبینییە، وردبینیش بەشیکی هەرەزۆری مامەڵەیە لەگەڵ ژمارەدا. ئامانجی وردبینی دەبێت دۆزینەوەی بۆشایی و هەڵەی ژمێریاری و پارەی ونبوو بێت.
لێرەدا پرسیار لەسەر چۆنیەتی کارکردنی دیلۆیت دروست دەبێت، چاوەڕێی دۆزینەوەی هەڵە و دیار نەمانی پارەیان لێ دەکرێت نەوەک خۆیان هەڵەی ژمێریاری بکەن! لەسەر چ بنەمایەک ووردبینیان بۆ شایستەی کۆمپانیاکان کردووە و دەیکەن؟ دەبێت گرێبەستەکان بکرێن بە بنەما، یاخود دیلۆیت گرێبەستەکانی لەبەردەست نەبووە! “.

دیلۆیت دەڵێت “ئەم ڕاپۆرتە ئامادەکراوە بۆ ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروبارى نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و (دیلۆیت) بەرپرسیار نییە لە بۆچوون یان خستنە ڕووى هەر نادروستیی، کەموکوڕی یان هەڵەیەک لە زانیارییەکانى ئەم ڕاپۆرتەدا لە بەرامبەر هەر لایەنێکی سێیەم، و (دیلۆیت) بەرپرسیارە لە بەرامبەر ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروبارى نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، و هیچ لایەنێک، جگە لە ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروبارى نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، مافی پشتبەستنی بەم ڕاپۆرتە نییە، بۆ هەر مەبەستێک بێت”.

ئەمانیش دەپرسن ؛ ئەگەر هیچ لایەنێک بۆی نەبێت کەم و کوڕی و نادروستییەکانی بخاتە ڕوو، هەروەها دیلۆیت لەهەمو ڕاپۆرتەکانیدا یەک شت دوپاتکاتەوە، هەموو زانیارییەکان تەواوە و کەس مافی پشت بەستنی بەم ڕاپۆرتانە نەبێت ئەی حکومەتی هەرێم بۆ بڵاوی دەکاتەوە؟

لە بەشێکی تردا دەپرسن چوار ساڵ زیاتر بەسەر گرێبەستی کۆمپانیای E&Y تێپەڕیوە کە بڕیارە وردبینی بۆ پاداشتە نەوتییەکان ( شیرینییە نەوتییەکان) بکات بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە! دەپرسن ئایا لەم ماوەیەدا ئی ئاند وای E&Y چی کردووە؟

یاسای چاودێری دارایی و ڕۆڵی دیوانی چاودێری دارایی باس دەکەن و دەڵێن تائێستا گرێبەستە نەوتییەکانیان نەدیوە و هیچ ڕۆڵێکیان پێ نەدراوە لە چاودێری سەکتەری نەوتدا.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا بە دوو سیناریۆ بەراوردی رادەستکردنی بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەسۆمۆ یان هەموو بەرهەمی نەوت بدرێت بەسۆمۆ دەکات ، جیاوازی چەندە لە نێوان داهاتی هەرێم و سۆمۆدا و جیاوازییەکە چەندە؟

داوا دەکەن لە پەرلەمان وەکو باڵاترین دەستەڵاتی چاودێری و لێپرسینەوە پێویستە ئەم خاڵانەی لەم لێکۆڵینەوەدا هەیە بەهەند وەربگرن و بەدواداچونی جدی بۆ بکەن و دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر بکەن بۆ لێپرسینەوە تاوەکو بەڕاستییەکان دەگەن.

هەروەها داوالە داواکاری گشتیش دەکەن، لە ڕوانگەی ئەوەی بەپێی یاسا دەستەڵاتی بەدواداچونیان هەیە و ئەرکیان پاراستنی موڵک و ماڵی گشتییە، بۆیە هەرکردەیەک ببێتە هۆی بەهەدەر دانی ماڵی گشتی ئەوا مافی بەدواداچونیان هەیە و گەر دەرکەوت تاوانێک ئەنجام دراوە وەکو دەستەڵاتی خۆیان دەتوانن سکاڵای سزایی لەسەر ئەو کەس ولایەنە تۆمار بکەن.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن یادگارسدیق گەڵاڵی هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و گرێبەستە نەوتییەکان و فریا کاڵێ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی کار، نوسراوە

بۆ خوێندنەوەی دەقی بابەتەکە لێرە کلیک بکە:

http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2021/02/وردبوونەوە-لە-وردبینیەکەی-دیلۆیت-لێکۆڵینەوەی-گرفتەکانی-داهاتی-نەوت-لە-ڕاپۆرتەکەی-دیلۆیت-٣-چارەکی-ساڵی-٢٠٢٠.pdf

کورتە ڕاپۆرت Tags:ڕاپۆرتی دیلۆیت, فریا کاڵێ, یادگار سدیق گەڵاڵی

تصفّح المقالات

Previous Post: چالاکی کۆمپانیای HKN ی نەوتی لە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠
Next Post: ناڕەزایی خەڵکی گوندی گوجاری ناوچەی ئاکرێ دژی کۆمپانیایەکی نەوت

Related Posts

کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی پرۆسەی فرۆشتنی پشکەکانی بە کۆمپانیای شاماران لە کێڵگەی سەرسەنگ تەواوکرد کورتە ڕاپۆرت
(دامەزراەەی میدیایی درەو) دەقی پێشنیازەكانی هەرێم و وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاو دەكاتەوە کورتە ڕاپۆرت
چالاکی کۆمپانیای HKN ی نەوتی لە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کورتە ڕاپۆرت
ڕوونبین نوێترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە کورتە ڕاپۆرت
لە کێڵگەیەکی نەوت کە ٨٫٥٪ ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنێت، بڕی ١٢٩ ملیۆن دۆلار دراوە بە دووکۆمپانیای نەوت کورتە ڕاپۆرت
حکومەتی هەرێم شایستەی مانگی ئەیلولی کۆمپانیاکانی نەوت دەدات کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت